ڕۆناڵدۆ: دەبێت تەنیا لۆمەى خۆمان بکەین

AM:09:52:25/10/2021

2816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ بەهۆى شکستە گەورەکەیانەوە لۆمەى خۆیان دەکات و پێیوایە هاندەرانى یانەکەیان شایستەى باشترن.

دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر لیڤەرپوڵ بە پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر لە پریمەر لیگدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى مانچستەر یونایتد لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئاماژەى بەوەکردووە، بێجگە لە خۆیان نابێت لۆمەى هیچ کەسێکى تر بکەن بەهۆى دۆڕاندنە گەورەکەیانەوە.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت "هەندێک جار ئەو ئەنجامە بەدەستناهێنین کە دەمانەوێت یان لە پێناویدا دەجەنگین، ئەمەش لەسەر خۆمان وەستاوە و نابێت لۆمەى کەس بکەین بێجگە لە خۆمان".

ڕۆناڵدۆ باس لەوەشدەکات، هاندەرانى یانەکەیان ئامادەبوون و بەردەوام بە شێوەیەکى سەرسوڕهێنەر پشتیوانییان کردوون و دەشڵێت "هاندەرەکانمان شایەنى لەمە زیاترن، کارەکەش لە ئەستۆى ئێمەیە و دەبێت پێشکەشیان بکەین، ئێستاش کاتیەتى".

ڕۆناڵدۆى 36 ساڵ لەم وەرزەدا بەشدارى لە شەش یارى پریمەر لیگدا کردووە لەگەڵ مانچستەر یونایتد و سێ گۆڵى تۆمارکردووە، بەڵام ئەسیستى نییە.

گ . ف

Ronaldo says Man Utd fans 'deserve better' following Liverpool thrashing | Goal.com