AM:09:22:25/10/2021
1728 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جانیک سینەر لە دێگۆ شوارزمانى بردەوە و بۆ
یەکەم جار نازناوى جامى ئەوروپاى کراوەى بەدەستهێنا.
لە یارى کۆتایى جامى ئەمریکاى کراوە بۆ
تێنسى سەر زەوى، کە لە بەلجیکا بەڕێوەچوو، جانیک سینەرى ئیتاڵى و دێگۆ شوارزمانى
ئەرجەنتینى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
جانیک سینەرى 20 ساڵ، بە ئاسانى و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى
کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى هەردوو کۆمەڵەکەش شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم بوون.
بەم ئەنجامەش،
جانیک سینەر بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا نازناوى جامى ئەوروپاى
کراوەى بەدەستهێنا و بەمەش سینەر دوو پلە چووە پێشەوە لە ڕیزبەندى باشترین
یاریزانانى تێنسى جیهاندا و خۆى گەیاندە پلەى 11یەم.
جانیک سینەر لەم
وەرزەدا پێنج جار سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکان بەدەستهێناوە و چوار
جاریش لە ڕکابەرەکانى بردووەتەوە و بووە بە پاڵەوان.
گ . ف