ڤیدیۆ.. سوارێز ئەتلەتیکۆى لە دۆڕاندن ڕزگارکرد

AM:09:03:25/10/2021

3036 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید خۆى لە دۆڕاندن ڕزگارکرد و لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى دەیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ میواندارى ڕیاڵ سۆسیدادى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

سەرەتا سۆسیدادى میوان دەستپێشخەری کرد و دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 7 و 48دا لەلایەن ئەلکسەندەر سۆرلۆس و ئەلیکسەندەر ئیسحاقەوە تۆمارکرد، بەڵام لویس سوارێز دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 61 و 77دا بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکردەوە.

لە یارییەکى تریشدا، ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى پینتۆ ڤیامارین میواندارى ڕایۆ ڤایکانۆى کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى لێ بردەوە.

بەم ئەنجامانە، ڕیاڵ سۆسیداد بە 21 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە 18 خاڵەوە بۆ پلەى چوارەم دابەزى، ڕیاڵ بیتیسیش بە هەمان خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى پێنجەم بەدەستهێنا.

گ . ف