PM:05:41:22/12/2024
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆگبا دەیەوێت بە
خێرایی یانەی داهاتووی دیاریبکات و نزیکیشە لە چوون بۆ مارسیلیا.
پۆل پۆگبای فەرەنسی
دوای ئەوەی ماوەی سزاکەی بۆ کەمکرایەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە
بەسەریدا سەپێنرا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس هەڵوەشاندەوە و لە ئێستا بێ
یانەیە.
یاریزانە
فەرەنسیەکە دەتوانێت لە مانگی سێی ساڵی داهاتووەوە بگەرێتەوە یاریگاکان و جارێکیتر
یاری بکاتەوە بەڵام تا ئێستا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەکردووە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەک ئارەزووی
گواستنەوەی پۆگبا دەکەن بۆ یانەکەیان لە مێرکاتۆی زستانەی مانگی داهاتوودا.
رۆژنامەکە
ئاشكرایکردووە، نزیکترین یانە کە پۆل پۆگبا پەیوەندی پێوە بکات یانەی مارسیلیای
فەرەنسییە بەڵام تا ئەم ساتە نەگەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر مەرجەکانی
نێوانیان.
دەشڵێت، رۆبێرتۆ دی
زێربی راهێنەری یانەی مارسیلیا لاری نییە لەوەی کە ئەستێرە فەرەنسیەکە پەیوەندی بە
یانەکەیانەوە بکات و ئەوەشی بە ئەندامانی کارگێڕی یانەکەی وتوە.
خ . ک