PM:10:53:16/10/2021
992 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا هەڕەشەی
دەستلەکارکێشانەوەی لەسەرە بەهۆی یەکێک لە مەرجەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی
بەرشەلۆنەوە.
خوان لاپۆرتای
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کە ڕەنگە دەست لە پۆستی
سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنیەکە بکێشێتەوە ئەویش بەهۆی مادەی 67ی پەیڕەوی ناوخۆی
یانەکەوە.
مادەی 67ی پەیڕەوی
ناوخۆی یانە کەتەلۆنیەکە دەست لە کارکێشانەوە بەسەر کارگێڕی یانەکەدا دەسەپێنێت
ئەگەر بێت و یانەکە دوو ساڵی لەدوای یەک تووشی زیانی دارایی بێت، لەبەرئەوەش
کارگێڕی ئێستای بەرشەلۆنە بەسەرۆکایەتی لاپۆرتا دەیانەوێت خۆیان لەو مەترسیە
دووربخەنەوە و داوای پاڵپشتی دەکەن.
لاپۆرتاش دەربارەی
ئەو بابەتە وتی: ئەگەر ئەو مادەیە لە یاساکانی یانەکەدا نەسڕێتەوە ئەوا ناچارین
دەست لەکار بکێشینەوە چونکە ئەو کارە هیچ ڕاست نیە ئێمە بۆ ئەوە هەڵنەبژێردراوین
تا دوای ساڵێک لە یانەکە دووربخرێینەوە.