PM:11:32:31/10/2024
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەتوانێت لەساڵی داهاتوودا لە نێوان ئۆلمۆ و
کریستینسن یەکیان هەڵبژێرێت بەهۆی بەردەوامی کێشە دارایەکان.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بەڕسەلۆنە
ئاماژەی بەوەکردووە لەساتی هاتنی دانی ئۆلمۆ بۆ یانەکە، بەرپرسانی بلەوگرانا ناوی
ئەو یاریزانەیان لە جێگەی کریستێنسن نووسی بەمەش یانەکە لەساڵی ئایندەدا دەبێت
یەکێک لەو دوو یاریزانە یاری پێبکات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە هۆکاری سەرەکی ناو تۆمارنەکردنی
یەکێک لەو دوویاریزانە لە ساڵی ئایندەدا دەگەرێتەوە بۆبەردەوامی کێشە داراییەکانی
یانەکە.
سپۆرت ئەوەی راگەیاندووە هەردوو یاریزانەکە بۆ پلانەکانی
هانسی فلێکی راهێنەر زۆرگرنگن و نایەوێت هیچ کامیان بفرۆشێت هەربۆیە داوای لە خوان
لاپۆرتا کردووە رێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ بۆناوتۆمارکردنی ئۆلمۆ و کریستێنسنیش.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئۆلمۆ تازە لە پێکان گەراوەتەوە و
بەشداری یارییەکان دەکات بەڵام ئەندرییە کریستێنسن تاوەکوو مانگی یەک ناتوانێت
بگەرێتەوە یاریگاکان.