PM:11:17:31/10/2024
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیستەرلۆی رایگەیاند وەک یاریدەدەری راهێنەر تاکۆتایی
ماوەی گرێبەستەکەی لە مانچستەر یونایتد بەردەوام دەبێت.
پاش دەرکردنی ئیرک تین هاگی راهێنەر بەهۆی ئەنجامە
خراپەکانیوە یانەکە بڕیاریدا رۆبن ڤان نیستەرلۆی، بەشێوەیەکی کاتی ئەرکی سەرپەرشتی
کردنی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ تاوەکوو راهێنەری نوێ دیاری دەکەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە راهێنەرەکەی ئێستای مانچستەر یونایتد
بڕیاریداوە تائەوکاتەی مانچستەر یونایتد پێویستیان پێی دەبێت لە ئەرکەکەیدا
دەمێنێتەوە.
لە لێدوانێکیدا نیستەرلۆی کە فابریزیۆ رۆمانۆ
بڵاوکردووەتەوە وتی کاتێک هاتمە مانچستەر هیواداربووم بتوانم یارمەتییەکی باشی
یانەکەم بدەم بۆگەشتنەوە بەریزی گەورەکان، بردنەوەی نازناوەکان بەڵام وەک
دەبیندرێت تاوەکوو ئێستا نەمان توانیوە ئەو کارە بکەین.
ئەوەی جێگەی سەرنجە چاوەروان دەکرێت رۆبن ئامۆریم
لەداهاتووەیەکی نزیکدا ئەرکی راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان وەربگرێت، نیستەرلۆیش
بڕیاریداوە تاکۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی کە دوو وەرزی ماوە لە یانەکە
بەردەوام بێت و لەکاتی هاتنی ئەمرۆیم راستەوخۆ دەبێتە یاریدەدەری ئەو راهێنەرە.