خولی ئەمریکا.. ئینتەر میامی یەکسانبوو

PM:11:10:21/09/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بۆ دووەم یاری لەسەریەک یەکسانبوو ئەم جارەش بەرامبەر نیو یۆرک سیتی بوو.

لە یارییەکی هەفتەی 30ی خولی ئەمریکا یانەی ئینتەر میامی و نیویۆرک سیتی روبەرووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، ئینتەر میامی پشتبەست بە مێسی چەندین جار نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام نیوەی یەکەم بە خاوێنی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە زیاتر کەشی هێرشبەری لە لایەن هەردوولا پێوە دیاربوو تا لە خولەکی 75 کامبانا بە ئەسیستی ئەلبا گۆڵی پێشکەوتنی میامی تۆمارکرد، یارییەکە بەرەو تەواو بوون دەچووە بەڵام لە دواسات نیویۆرک گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد.

سەرەنجام یەکسانبوون بووە ناونیشانی کۆتایی و ئینتەر میامی بووە خاوەنی 64 خاڵ و لە پێشەنگدا مایەوە.