AM:11:59:07/06/2024
388 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نێستا ئەفسانەی پێشووی میلان دەگەڕێتەوە سێریا ئەی و وەک راهێنەری یانەی
مۆنزا دەستبەکار دەبێت.
لە سەردەمی پالادینۆ، مۆنزا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە خولی ئیتاڵیا
ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، لە یەکەم وەرزیدا پلەی 11یەمی بەدەستهێناو و لە
وەرزی رابردووشدا لە پلەی 12یەم جێگیربوو، توانی بە ئاسوودەیی خۆی لە ناوچەی دابەزین
بەدوور بگرێت، بەڵام راهێنەری یانەکە لەم مانگەدا بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە و
پەویەندی بە یانەی فیۆرێنتینا کرد.
دوابەدوای بڕیارەکەی پالادینۆ، مۆنزا بەخێرایی هەنگاوی ناوە بۆ دۆزینەوەی راهێنەرێکی
نوێ، ئادریانۆ گالیانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە بەخێرایی ژمارەیەک کاندیدی ئەگەری
دەستنیشانکرد، لەوانە نێستا، ئەندریا پیرلۆ و مارکۆ بارۆنی، بەدیدەکرێن.
هەروەها کەناڵی تی ئێم ڤی و جیانلۆکا دی مارزیۆ بڵاویانکردووەتەوە، نێستا پێشەنگە
بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مۆنزا و لە لێواری ڕێککەوتنی تەواودایە لەگەڵ
یانەکە، بە ئەگەری زۆرەوە لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکە رادەگەینن.
بەرگریکارەکەی
پێشووی میلان وەرزی پێشووی وەک ڕاهێنەری ڕیجینا بەسەر برد و لە پلەی 11یەمی سێریا
بی هاتن، گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و هیچ بەربەستێک نییە بۆ پەیوەندیکردن
بە مۆنزاوە.