AM:10:00:16/05/2024
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاگ رایگەیاند دەست لە نێو دەست ویستمان کەمێک قەرزی هاندەران بدەینەوە
لە کۆتا یاریمان لە ئۆڵد ترافۆرد.
دوای ئەوەی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد مان یونایتد شکستیی بە نیوکاسڵ هێنا، ئیریک
تین هاگی راهێنەری شەیتانە سورەکان وتی: هەمیشە بردنەوە لە هەر یارییەکدا نایاب و
سەرنجڕاکێشە، بەڵام گرنگ بوو لە کۆتا یاری ئەم وەرزەدا لە ئۆڵد ترافۆرد سەرکەوتن بەدەستبهێنین،
چونکە هاندەران شایەنی ئەمەن، لەبەر ئەوەی بە هەندێک بارودۆخی سەختدا تێپەڕیوین.
دەشڵێت: ئێمە لە یاریگادا بەیەکەوە بووین ، دەست لەنێو دەست ویستمان کەمێک
قەرز بۆ هاندەران بگەڕێنینەوە، ئەوە هەستێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و هەموو شتێک بەهۆی
هەوڵەکانی تیپەکەوە بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، نیوکاسڵ ڕکابەرێک بوو کە هێزێکی زۆری جەستەیی هەبوو، لەبەر
ئەوە ناچار بوون بە هەمان شێوەی ئەوان یاری بکەن و هاوسەنگی بپارێزن.
جەختیشی لەوە کردەوە، هەمیشە دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانە لاوەکان کە گەشەیەکی
نایابیان هەیە و گۆڵی نایاب تۆمار دەکەن.