بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە نرخێکی گەورە دەفرۆشرێت

PM:07:47:20/05/2024

1400 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان ریاڵ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند بە نرخێکی گەورە دەفرۆشرێت.

بەدوای بلیتی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا دەگەڕێم، ئەم پەیامە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار لە ماڵپەڕەکان بۆ کڕین و فرۆشتنی بلیتی یارییەکانی تۆپی پێ دووبارە بووەتەوە چونکە کەس نایەوێت لە یارییە گەورەکەی وێمبڵی نێوان ڕیاڵ مەدرید و دۆرتمۆند بێبەش بێت.

لە ئێستادا لە بازاڕی رەش بلیتی یارییەکە دەفرۆشرێت بە نرخێکی زۆر، گرانترین بلیت لە ڕێگەی کەناڵە فەرمیەکانی فرۆشتنەوە 710 یۆرۆیە، هەرزانترینیان 70 یۆرۆیە، ئەوەی جێی سەرنجە لەسەر پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکان کە تایبەتمەندن بە فرۆشتنی بلیتی بۆنە گرنگەکان، نرخی بلیتی یاری کۆتایی یارگای وێمبڵی لە 24 هەزار یۆرۆ کەمتر نییە.

لەلایەکی ترەوە، بڕیارە یاری کۆتایی لە بێرنابیۆ و لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە پەخش بکرێت و بەم زووانەش فرۆشتنی بلیتەکان دەست پێدەکات.

ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕیاڵەوە پشتڕاستکرایەوە، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی فرۆشتنی بلیتەکان دەستی پێنەکردووە، دەوترێت ڕیال مەدرید بڕیارە نرخی بلیتەکان لە نێوان 50 بۆ 250 یۆرۆ دابنێت.