کروس: بڕیاری کۆتاییم لەسەر داهاتووم نەداوە

PM:12:16:01/05/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس رایگەیاند بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی نەداوە و سەرنجی تەنیا لەسەر یارییەکانە.

تۆنی کروسی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە لێدوانێکیا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا رایگەیاند، ئامانجی ئەوەیە لەم وەرزەدا زۆرترین نازناو لەگەڵ یانەکەیدا بەدەستبهێنێت.

کروس دوپاتیکردەوە، لە ئێستادا یانەکەی بە بارودۆخێکئی زۆر باشدا دەڕوات و دەیانەوێت لە کۆتا مانگی وەرزەکەشدا بەردەوام بن لەسەر ئەو ئاستەیان تا بێهیوا نەبن لە ئامانجەکانیان.

لەسەر داهاتووی یاریکردنی، کروس دوپاتیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک تا ئەم ساتە بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی نەداوە چونکە سەرقاڵی یارییەکانی یانەکەیەتی و بە پەرۆشیەوە راهێنان دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتی ئەوە نییە کە گفتوگۆی چارەنووسی لەگەڵ خێزانەکەی یان بەرپرسانی یانەکەی بکات چونکە کاری گرنگتر هەیە کە ئەنجامیبدەن و لەگەڵ هاوڕێکانی هەموو کاتەکانیان لەپێناو یانەکە دابینکردووە.

ئەو لێدوانەی کروس لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان ئاشكرایانکرد کە یانەی شاهانە دەیانەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ یەک وەرزی تر نوێبکەنەوە بەهۆی ئەوەی تا ئێستاش ئاستی لە لوتکەدایە.

خ . ک