AM:08:59:25/04/2024
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە باسی
داهاتووی مباپێ ناکات تا یاریزانەکە خۆی بە ئاشکرا قسەنەکات و دڵخۆشیشە بە ئاستی
تیپەکەی.
پاش بردنەوەیان لە لۆریان، ئینریکی راهێنەری
پاریس سان جێرمان رایگەیاند، چێژی لە یارییەکە
وەرگرت و بەبێ سترێس سەیری کردووە و لەم دوایانەدا ئاستیان زۆر باش بووە، باسی
لەوەشکرد بە پێکهاتەیەکی گەنجی زۆر باشەوە یارییانکردووە و لە ئێستادا پشوو دەدەن
و پاشان سەرنجیان لەسەر داهاتوو دەبێت.
سەبارەت بە ئەگەری گۆڕان بۆ جێهێشتی مباپێ لە یانەکە وتی: هەموو رۆژێک ئەم پرسیارەم لێدەکەن و منیش یەک وەڵامم هەیە ئەویش ئەوەیە تا
مباپێ بە ئاشکرا قسە نەکات، من قسە ناکەم، تەنیا هەوڵدەدەم باشترین ئاست لە هەموو یاریزانەکانم
وەربگرم.
دەربارەی ئاستیان و گەورەترین شانازیان لەم وەرزەدا راهێنەرەکەی پاریس
ئاماژەی بەوەدا، هەروەک قوتابخانە تا نەگەیتە کۆتایی وەرزەکە ئەنجام وەرناگریت، بەڵام
بۆ هەموو شتێک ئامادەن و لە پێناو ئامانجەکانیان دەجەنگن.
رەتیشیکردەوە لە ئێستا بیر لە بوون بە پاڵەوانی خولی فەڕەنسا بکاتەوە و دڵخۆشیشە هێشتا دەبێت بجەنگن
لە پێناو شتەکان، وە ستایشی یاریزانەکانیشی کرد و دوپاتیکردەوە هەمووتان
سەلماندوویانە دەیانەوێت وەرزەکە بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنین.