خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد لە شیفیڵد یونایتدی بردەوە

AM:12:30:25/04/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە شیفیڵدی بردەوە و چووە پلەی شەشەم.
لە هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی شیفیڵد یونایتدی کرد.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، جایدن بۆگل گۆڵەکەی شیفیڵدی کرد و هاری ماگوایەر ئەنجامەکەی بۆ مان یونایتد یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 50 برێریتۆن گۆڵێکی تری بۆ شیفیڵد کرد بەڵام لە خولەکەکانی 61 و 81 و 85 مان یونایتد سێ گۆڵی تریان لە رێگەی برونۆ فێرناندێز دوو گۆڵ و راسمۆس هۆیلاندەوە تۆمارکرد، سەرەنجام یاریەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
مانچستەر یونایتد خاڵەکانی گەیاندە 53 خاڵ و چووە پلەی شەشەم، شیفیڵد لە پلەی 20 و کۆتاییدایە بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ.
خ . ک