ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڤاسکێز و لونین درێژبکاتەوە

PM:10:20:23/04/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڤاسکێز و لونین درێژبکاتەوە و بەم زووانە هەنگاو دەنێت بۆ دانوستان کردن لەگەڵیاندا.

ڕیال مەدرید شەش یاریزانی هەیە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکانیان تەواو دەبێت، ئەوانیش لۆکا مۆدریچ، تۆنی کرۆس، لۆکاس ڤاسکێز، ناچۆ، کیپا و خۆسێلۆن، لەو نێوەندەدا ئەوەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەکە جێدەهێڵێت کیپایە کە بەشێوەیەکی خوستن لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە مێرەنگیەوە کردووە.

بەڵام دۆخی ئەوانی دیکە ڕوون نییە، هەرچەندە ریاڵ مەدرید دەیەوێت لونین و تۆنی کرۆس و لوکاس ڤاسکێز بەردەوام بن لەگەڵیاندا، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵێک نییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکانیان.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی کۆپی ئیسپانی، کرووس لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکە، بەڵام لوکاس ڤاسکوێز و لونین، هێشتا هیچ شتێک ڕوون نییە لەسەر داهاتوویان، ئەنچیلۆتی لۆکاس بە یاریزانێکی زۆر گرنگ دەبینێت و پێی وایە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە پێویستە، لەبەر ئەوەش چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە دانوستانەکان جددی بن و گرێبەستێکی یەک ساڵەی پێشکەش بکرێت.

لەلایەکی ترەوە کارگێڕی یانەکە دەیانەوێت لونینی گۆڵچی بهێلنەوە لە یانەکە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە، گرێبەستی گۆڵپارێزە ئۆکراینییە تەمەن 25 ساڵەکە لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت، بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، ڕیال دەبێت بەردەوام بێت لە دانوستانەکانی لەگەڵ مێندێزی بەڕێوبەرە نوێیەکەی کارەکانی لونین.