PM:09:31:23/04/2024
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەسەر ئەو
دەستسڕەی کە گرێبەستی میسی لەسەر واژوکراوە کێشە کەوتوەتە نێوان راوێژکاری ئەوکاتی
بەرشەلۆنە و گاجیۆلی.
هاندەرانی بەرشەلۆنە
و زۆرێک لە هاندەرانی تۆپی پێ بەباشی ئاگاداری چیرۆکی واژۆکردنی گرێبەستی میسی لەگەڵ
بەرشەلۆنەن لەسەر دەستسڕێک کە بەها و گرنگیەکی زۆری هەیە بۆیان.
ئێستا وا دیارە
ناکۆکییەکی یاسایی جددی لەسەر خاوەندارێتی ئەم دەستکێشە سەریهەڵداوە، ململانێکان لە نێوان جۆزێپ ماریا مینگوێلا راوێژکاری گواستنەوەکانی ئەوکاتی بەرشەلۆنە و هۆراسیۆ گاجیۆلی
سەریهەڵداوە کە لەو کاتەدا لایەنی ئەرجەنتینی گرێبەستەکەی میسی بوو.
لە دەقێکدا کە
پارێزەرەکانی بڵاویانکردوەتەوە، گاجیۆلی دەڵێت: ئەم دەستسڕە هەمیشە هی من بووە و مینگوێلا ڕاستییەکان لەو بارەیەوە ناگێڕێتەوە، چەندین جار بە فەرمی و بە ئاشکرا
لە میدیاکاندا وەک خاوەنی ئەم دەستسڕە ناسێنراوم و هیچ کەسێک ئەم قسەیەی ڕەت نەکردۆتەوە،
نە مینگیا و نە کەسی تر.
باسی لەوشکردووە،
مینگوێلا کەسێکی درۆزنە،
چونکە ڕۆژێک وتویەتی دەستسڕەکە لە شوێنێکی ئۆفیسەکەیدایە و لەم ماوەیەدا سەردانی نەکردووە،
ڕۆژێکی تریش باسی لەوەکردووە کە دوای یارییەکە لەگەڵ خۆیدا بردوویتی بۆ ماڵەوە،
ئەم لێدوانانەشی دەرخەری ئەوان هیچ کات دەستسڕەکە لەلای ئەو نەبووە و چونکە قسەکانی
دژ بە یەکترن.
وتیشی: لە ئێستادا
ئەو تەنیا سەرنجی جیهانی بۆ فرۆشتنی ئەم دەستکێشە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی پێگەی خۆی
لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆندا بەرز بکاتەوە بە نەخستنەڕووی ڕاستییەکان.