بەرشەلۆنە پلانی بۆ وەرزی داهاتوو داڕشتووە

PM:08:45:23/04/2024

564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا قازانج بکات و داواش لە لالیگا بکات تا گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گەشبینی لەناو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا هەیە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ یاسای یەک بەرامبەر یەک، ئەمەش دەرفەت دەدات بە بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی یاریزانە گەورەکان لە هاویندا.

یاسای یەک بەرامبەر یەک ئەو یانانە دەگرێتەوە کە هیچ کێشەیەکی داراییان نییە، بەو پێیەی ئازادییان هەیە لە خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە لە فرۆشتنی یاریزانەکانەوە بۆیان دێت.

بەڵام بەهۆی دۆخی دارایی بەرشەلۆنە، نزیکەی یەک لەسەر چواری ئەو بڕە پارەیەی کە لە گرێبەستەکانەوە بۆی دێت بەکاردەهێنێت، واتە یانەکە دەتوانێت چارەکێک لەو بڕە پارەیەی کە لە هەر گرێبەستێکی فرۆشتنەوە بەدەستی دەهێنێت جەرج بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە قسەی لەگەڵ لالیگادا کردووە، ئەوەش ئەگەری گەڕانەوەی بەرشەلۆنە بۆ یاسای یەک بەرامبەر یەک و ئەنجامدانی گرێبەستی بەشێوەیەکی ئاسایی دووپاتکردووەتەوە، ئەمەش دەرگای واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە گەورەکان لە هاویندا بۆ یانەکە دەکاتەوە.

مۆندۆ دەشڵێت، بەرشەلۆنە کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم وەرزەی بە قازانج کۆتایی پێبێنت چونکە یانەکە پێشبینی دەکات داهاتەکەی بگاتە 859 یۆرۆ و قازانجی پاکی دوای باجی 11ملیۆن یۆرۆ بێت.

ئەگەر بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بێت لە گەیشتن بەو ژمارانە، ئەوا لالیگا بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات و بڕیار دەدات یانەکە بگەڕێتەوە سەر یاسای یەک بەرامبە یەک و یانەکە ئازادییەکی ڕەهای دەبێت لە ئەنجامدانی گرێبەست لە گواستنەوەکانی داهاتوو.