کلۆپ: دەمانەوێت هەموو یارییەکان ببەینەوە

PM:07:59:23/04/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ باسی لەوەکرد دوو هەفتەی سەختیان تێپەڕاندووە و لە ئێستادا دەیانەوێت هەموو یارییەکان ببەنەوە کە ماوە.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیڤەرتۆن، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، بابەتێکی روونە کە بردنەوەیان لە ئیڤەرتۆن زۆر گرنگە و ئەوەیان دەوێت بەڵام یانەی بەرامبەریان لە چەند هەفتەی رابردوو ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردووە بەڵام لە گرنگی یاری دێربی ئاگادارن.

وتیشی: لە ئیڤەرتۆن کاتێک بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەکەیت گرنگی یارییەکە زۆر زیاترە لە سێ خاڵ و هەمووان چاوەڕێی ئەم یارییە دەکەن، هەرگیز کاتێک دەگەینە ئەوێ بە کەمیان نازانین و یاریکردن لە ئیڤەرتۆن قورسە، بەڵام کاتێک دێنە ئەنفێڵدیش هەمان شتە.

دەربارەی بە پێکانەکانی یانەکەش باسی لەوەکرد، دیگۆ جۆتا دوو هەفتە ناتوانێت لەگەڵیاندا یاریبکات بەهۆی پێکانی لە یارییەکەی بەرامبەر فولهام، بەڵام هەموو یاریزانەکانی تر سەلامەتن و کێشەیان نییە.

راهێنەرەکە سەبارت بە تەواوی ئەم وەرزەیان وتی: گەڕانەوە بۆ چامپیۆنزلیگ گرنگترین شت بوو کە لەم وەرزەدا بەدەستمانهێنا، تا دوو هەفتە لەمەوبەر هەموو شتێک باش بوو، باشترین یاریمان بەرامبەر یونایتدیش لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەنجامدا، بەڵام دۆڕاین، لێرەوە هەموو شتێک دەستی پێکرد، ، لە ئێستا دەمانەوێت هەموو یارییەکان ببەینە کە ماوەتەوە لە وەرزەکە، کەسێک لە پریمەرلیگ نەبێت هەرگیز هەست بە قورسی و چڕی یارییەکانی ناکات.