رازی شنەیشل: دەمانەوێت بگەینە دوورترین قۆناغ

PM:01:15:23/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رازی شنەیشل رایگەیاند بردنەوەیەکی گرنگیان بەدەستهێناوە و دەیانەوێت بگەنە دوورترین قۆناغ.

دوای گەیشتنی هەڵبژاردەکەی بە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای خوار 17 ساڵ، رازی شنەیشلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێراق ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد.

شنەیشل دوپاتیکردەوە کە بردنەوەیەکی زۆر گرنگیان بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی بەهێز بەدەستهێناوە کە ئەوەش بوە هۆکاری ئەوەی بە سەرکەوتوویی ئەو قۆناغە تێبپەڕێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای یاریەکەوە تەنیا بۆ یەک ئامانج چووبونەوە یاریگاوە ئەویش بردنەوە بوو چونکە متمانەی تەواویان بە خۆیان هەبوو کە ئەو کارە ئەنجامبدەن.

دەشڵێت، لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم و هەموومان دەمانەوێت باشترین ئەنجام بەدەستبهێنین و بگەینە دوورترین قۆناغی پاڵەوانێتییەکە.

دوپاتیشیکردەوە کە کڵاوەکەی بۆ یاریزانەکانی دادەنێت چونکە بە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەوە مامەڵە دەکەن لە یاریگادا و پابەندبوون بەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردرابوو.

خ . ک