پۆچیتینۆ: یاریەکی گەورە چاوەڕێمان دەکات

PM:12:36:23/04/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ رایگەیاند یاریەکی گەورە چاوەڕێیان دەکات و پالمێریش یاریکردنی مسۆگەر نییە.

پێش یاریەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری چێڵسی ئاماژەی بەوەدا کە کۆل پامێری ئەستێرەی یانەکەی هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە و بەشداریکردنی مسۆگەر نییە.

پۆچیتینۆ دەڵێت، یاری نەکردنی پالمێر تاقیکردنەوەیەکی زۆر باش دەبێت بۆ هاوڕێکانی تا بتوانن تواناکانی خۆیان بسەلمێنن و فشاری زیاتر لە خۆیان بکەن لەپێناو پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز.

لەسەر ئاستی ئارسناڵیش، پۆچیتینۆ ئاشكرایکرد کە هەمووان دەزانن ئەو یانەیە بە راهێنەرایەتی میکێل ئارتێتا چۆنە و ماوەی دوو ساڵە کێبڕکێیەکی بەهێزی بردنەوەی نازناوەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، بە دڵنیاییەوە یاریەکی گەورە و ئەرکێکی زەحمەت چاوەڕێیان دەکات بەڵام متمانەی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە بتوانن ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنن و لەسەر بردنەوە بەردەوام بن.

دەشڵێت، تا ئەم ساتە هیچ شتێک لەسەر داهاتووم نازانم ئەوە لە کۆتایی وەرزەکەدا لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت، لە ئێستادا تەنیا سەرنجی لەسەر ئەو یاریانەیە کە ماویانە.

خ . ک