ئارتێتا: دەمانەوێت ببینە پاڵەوانی پریمەر لیگ

PM:12:12:23/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند چێڵسی یانەیەکی مەترسیدارە و رووبەڕووبونەوەیەکی قورس چاوەڕێیان دەکات.

میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵ پێش یاریەکەیان بەرامبەر چێڵسی رایگەیاند، بە شێوەیەکی باش گەڕانەوە سەر سکەی بردنەوەکان لە یاریەکەی ولڤەرهامپتۆن کە ئەوەش کاردانەوەی ئەرێنی بووە دوای دوو شکستی بەدوای یەک.

ئارتێتا وتی: لە پریمەر لیگدا لە بارودۆخێکی زۆر باشداین و ماوەی نۆ مانگە بە شێوەیەکی باش دەرکەوتووین، دەبێت هەرچیەک لەدەستمان بێت ئەنجامی بدەین تا بتوانین جامەکە بەدەستبهێنین.

وتیشی: رووبەڕووی یانەیەکی بەهێز دەبینەوە کە چێڵسیە و رکابەرێکی مەترسیدارە بە بێ گوێدانە ئەوەی کە کۆل پالمەری ئەستێرەی ئەو یانەیە لە بارودۆخێکی باشدا دەبێت یان نا، پۆچیتینۆ یانەیەکی نایابی دروستکردووە.

وتیشی: کاتێک سەیری یارییەکانی چێڵسی دەکەیت دەستبەجێ ئەو هەستەت بۆ دروست دەبێت کە یاریزانەکانی ئەو یانەیە کوالێتی بەرزن و لە توانایاندایە کاری گەورە ئەنجامبدەن.

دەشڵێت، چێڵسی شایستەی ئەوەیە لە پلەیەکی زۆر باشتردا بێت لە پریمەر لیگدا چونکە کاری گەورەیان ئەنجامداوە لەم وەرزەدا و بوونەتە کێشە بۆ یانە گەورەکان.

ئارتێتا دوپاتیکردەوە کە یاریزانەکانی خۆی وزەیەکی زۆریان هەیە سەرەڕای بوونی چەند کێشەیەک، هەوڵیش دەدەن بۆ یەکەمجار دوای 20 ساڵ نازناوی پریمەر لیگ بەدەستبهێنن.

خ . ک