AM:09:32:23/04/2024
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزاگی دوپاتیکردەوە دڵخۆشە و سەرجەم دەستکەوتەکان بەهۆی یاریزانەکانەوە
بەدەستیان هێناوە.
دوای بردنەوەیان لە میلان و بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا،
سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان رایگەیاند، شەوێکی نایاب و
سەرنجڕاکێشیان بەڕێکردووە و سوپاسی خێزانەکەی دەکات و ئەو نازناوەی پێشکەشی ئەوان
کرد.
ئینزاگی وتی: سێ ساڵی زۆر نایابم لەگەڵ یانەکەم بەڕێکردووە و شەش نازناوم
لەگەڵیدا بەدەستهێناوە و گەیشتوومەتە یاری کۆتایی لەگەڵیدا، سەرجەم ئەو
دەستکەوتانە بە بێ ئاستبەرزی و توانای یاریزانەکان نەدەکرا، ئەوان هەموو خۆشیەکیان
لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا پێبەخشیوم.
وتیشی: بردنەوە لە میلان و بردنەوەی نازناو لەو یاریەدا بۆ هەمیشە لە
یادگاریدا دەمێنێتەوە بەڵام دەبێت ستایشی ئاستی میلان بکەم چونکە یاریەکی زۆر
باشیان ئەنجامدا و ئەرکی ئێمەیان قورسکردبوو لە یاریگادا، بەردەوامیش دێربی وەک
یاریەکی بەهێز دەمێنێتەوە.
دەشڵێت، سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یانەکەمان رۆڵیان هەبووە لە بردنەوەی
نازناوەکاندا، سوپاسیان دەکەم کە ەبردەوام داواکاریەکانیان جێبەجێکردووە و
پشتگیریان کردووین.
خ . ک