لێدوانی کلۆپ پێش یارییەکەی فولهام

PM:06:34:20/04/2024

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ رونیکردەوە دەبێت ئەو یاریانەی ماویانە بیبەنەوە و گەڕانەوەی ئارنۆڵد و جۆتاش چانسی زیاتریان پێ دەدات.

بەر لە رووبەروو بوونەوەی فولهام، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول ئاماژەی بەوە کرد، گەڕانەوەی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و دیۆگۆ جۆتا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هیوای یانەی رێدز بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ کە تیپەکە زۆر پێویستی پێیەتی.

دوپاتیشی کردەوە، بێگومان پێویستیان بە ئارنۆڵد هەیە، بەڵام دەیانەوێت لە دۆخێکی باشدا بێت و ئەمەش ئەوەیە کە پێویستە بۆ داهاتووی ئەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە یارمەتی یاریزانەکان بدەن، بۆ ئەوەی بە خێرایی بیانگەڕێننەوە بۆ باشترین ئاستیان.

دەشڵێت: بەبێ ئەوان چانسمان کەمتر دەبێت بۆ بردنەوەی نازناو، ئێستاش دەبێت بەردەوامبین و بەرەو پێش بچین، هەروەها یەو یارییانەی کە ماومانە بیبەینەوە.