PM:06:01:20/04/2024
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینریکی
نەیشاردەوە یارییەکی چارەنووسازیان بەرامبەر لیۆن هەیە و ستیاشی ئاستی بارکۆلاشی
کرد.
پێش
یارییەکەیان بەرامبەر لیۆن لە خولی فەرەنسا، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان
جێرمان دوپاتیکردەوە، یارییەکی چارەنوسازیان هەیە و بە باشی خۆیان ئامادە کردووە،
هەروەها رۆڵی ئەو وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی کارکردنە لەسەر پەرەپێدانی ئاستی تیپەکە
و یاریزانەکان بە تاک و بەکۆمەڵ، بەڵام هەمیشە شانازی بە یاریزانەکان دەکرێت بۆ پەرەپێدانی
ئاستی خۆیان و گەیشتن بە ئامانجەکانی تیپەکە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئاستی بارکۆلا سەرسامی کردووە، لەبەر ئەوەی گرەوێکبوو لە نێوان دەستەی
تەکنیکی، بەڵام ئاستی تەکنیکی و جەستەی بەهێزی هەیە.
دوپاتیشیکردەوە،
پێشتر رەخنەی لێ دەگیرا و سەرزەنشت دەکرا، بەڵام ئێستا دەبێت ستایش بکرێت، لەبەر
ئەوەی پێشکەوتن بە تەمەنێکی کەم لە یانەیەکی وەک پاریس قورسە.
سەبارەت
بە رووبەرووبوونەوەی دۆرتمۆندیش لە چامپیۆز لیگدا وتی: یارییەکەی دۆرتمۆند لە
قۆناغی پێش کۆتاییدا قورس و ورووژێنەر دەبێت، منیش بە تەواوی دڵنیام کە ئەوانیش
بەقەد ئێمە هیوایان هەیە بۆ بردنەوە و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی.