تین هاگ: دەمانەوێت لەسەرجەم یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:04:43:20/04/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ رایگەیاند دەیانەوێت لەسەرجەم یارییەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنن و ستایشی کاسیمیرۆی کرد.

ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد پێش یاریەکەیان بەرامبەر کۆڤەنتری سیتی لە جامی ئینگلتەرا رایگەیاند، دەیانەوێت لە هەموو ئەو یاریانەی ماویانە بردنەوە بەدەستبهێنن.

تین هاگ دوپاتیکردەوە کە هەست بە نائومێدی دەکەن کاتێک لە یاریەکدا تووشی شکست دەبن لە کاتێکدا لە توانایاندایە لە بەهێزترین رکابەرەکانیان ببەنەوە و ئاستی باش پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەرکێکی قورس چاوەڕێمان دەکات چونکە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەراداین، پێویستە سەرجەم یاریزانەکان لە باشترین ئاستی خۆماندا بین.

لەسەر ئاستی کاسیمیرۆش، تین هاگ دەڵێت، یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە و ئاستی خەیاڵی هەبوو لەسەرەتادا بەڵام لەم وەرزەدا پێکان کێشەی بۆ دروستکرد لەگەڵ ئەوەش گرنگە بۆ یانەکەمان و متمانەی تەواومان پێیەتی باشتر بێت.

ئەو راهێنەرە ئاشکرایکرد کە گارناچۆ داوای لێبوردنی لێکردووە و هیچ شتێک نییە کە شایستەی باسکردن بێت، ئەو یاریزانیکی لاوە و بەردەوام لە فێربوندایە، جادۆن سانچۆش ئاستیکی نایابی هەیە لەگەڵ دۆرمۆند بەڵام ئەوە کێشەی ئەوان نییە.

خ . ک