گۆڕانکاری لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەکرێت

AM:11:31:19/04/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە وەرزی داهاتووەوە چەند گۆڕانکاریەک بەسەر جامی یەکێتی ئینگلتەرا دێت و کاتی یارییەکانیش دەگۆڕێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە ڕێککەوتن لەگەڵ پریمەرلیگ بڕیاریدا گۆڕانکاری ئەنجام بدات و سیستەمێکی نوێ بۆ جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە وەرزی داهاتووی 2024 بۆ 2025 جێبەجێ بکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی تایمز، هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە لە سەرەتای هەفتەدا یارییەکانی جامەکان لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ئەنجام بدرێت.

ئەمە جگە لە هەڵوەشاندنەوەی دووبارەکردنەوەی یارییەکان کە لە ئەگەری یەکسانبوونی نێوان دوو یانە ئەنجام دەدرێت، ئەم بڕیارە لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەوە جێبەجێ دەکرێت جیاوزترە بە بەراورد بە ساڵانی تر کە لە قۆناغەکانی کۆتایدا جێبەجێ دەکرا، وە پاش یەکسانی بوونی یارییەک پەنا دەبرێتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

ئەم بڕیارەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکاریانەدایە کە یوفا لە ڕکابەرییەکانی تۆپی پێی ئەوروپا ئەنجامی دەدات لە ساڵانی داهاتوودا.

هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریداوە کە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی وڵاتەکەی ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت، لە هەفتەیەک پێش کۆتایی هاتنی پریمەرلیگ، لەو رۆژەشدا هیچ یارییەکی خولەکە ئەنجام نادرێت ئەویش بەهۆکاری ئەوەی یاری کۆتایی چاوێکی زیاتری لەسەر بێت.