کلۆپ: سەرنجمان دەخەینە سەر پریمەرلیگ

AM:09:45:19/04/2024

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ دوپاتیکردەوە کێشەیەان هەیە و دەبێت چارەسەری بکەن و باسی لەوەشکرد سەرنجیان بە تەواوی دەخەنە سەر پریمەرلیگ.

پاش ئەوەی لیڤەرپول لە ئاتالانتای بردەوە بەڵام ماڵئاوای لە یۆرۆپالیگ کرد، کلۆپی راهێنرەی یانەکە رایگەیاند،لە چەندین خولەکدا یاری تیپەکەی بەدڵ بووە ئەو پابەندبوون و ئارەزوو و هێزەی یاریزانەکانی نیشانیان دا سەرسوڕهێنەر بووە و ئاستیان لە دوو یاریی ڕابردوودا باشتر بوو، بەڵام لە ڕووی ئەرێنییەوە شتێکی کەمیان کردووە تا شانازی پێوە بکرێت.

وتیشی: ئاتالانتا سەد لە سەد شایەنی بردنەوە بوو، ئێمە نەمانتوانی هیچ بکەین، لە یاری گەڕانەوەدا گورزی سەرەکیمان بەرکەوت، بابەتە ئەرێنییەکە ئەوەیە کە ئێستا دەتوانین سەرنجمان لەسەر خول بێت و لەمەودوا ئەو کارە دەکەین.

سەبارەت بە هۆکاری شکستهێنانیانیش باسی لەوەکرد، ئەوان لە سێ یاری رابردوودا 67 لێدانیان هەبووە بۆ گۆڵ بەڵام ئاستیان رازیکەر نییە، پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە، لە ئێستادا گەڕاونەتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و دەیانەوێت خۆیان بۆ یاری بەرامبەر فولهام ئامادە بکەن.

راهێنەرەکە پەیامێکی بۆ هاندەرانی تیپەکەی نارد، کە تێیدا دەڵێت: با هێڵی سوور لەسەر ئەم پێشبڕکێیانە بکێشین، ئێمە پێمان خۆش بوو هاندەرانمان بچنە دبلن بەڵام دیارە ئەوە ڕوو نادات، ئێستا بە هاوکاری هاندەران هەموو هێزمان لە یارییەکانی دیکەی پریمەرلیگدا بەکاردەهێنین.