کۆنفرانسلیگ.. ئەستۆن ڤێلا و فیۆرێنتینا گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

PM:11:11:18/04/2024

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانس لیگ ئەستۆن ڤێلا بە لێدانی یەکلاکەرەوە شکستی بە لیل هێنا و فیۆرێنتیناش لە ڤیکتۆریا پڵزنی بردەوە.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆنفرانسلیگ، یانەی لیلی فەڕەنسی لە یاریگای خۆیدا میزانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.

لە تایمی یەکەم لیلی خاوەن یاریگا بە ئاستێکی باشترەوە بینران و لە خولەکی 15 یوسف یازیکی گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، لە پاش ئەو گۆڵەش یانە فەڕەنسییەکە بەردەوام بوون لە هێرشبردن بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێکی تر تۆماربکەن.

لە تایمی دووەمدا، کوڕانی ئۆنای ئیمری بە جیاوازی گەڕانەوە نێو یاریگا و باشتر بینران، بەڵام نەیانتوانی گۆڵی یەکسان تۆماربکەنەوە و لە بەرامبەریشدا لە خولەکی 68 بینجامین ئەندری لیلی بەدوو گۆڵ پێشخست، یارییەکە نزیک بوو لە کۆتایی بەڵام لە خولەکی 87 کاش گۆڵی یەکەمی ئەستۆن ڤێلای تۆمارکرد.

بە پشت بەستن بە یاری پێشوو کە ڤیلا بە گۆڵێکی بێوەڵام براوەبوو یارییەکە چووە کاتی زیادکراو، لە دوو تایمەکەدا هیچ گۆڵێک نەبینرا و دواتر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ناسنامەی یانەی براوەیان ئاشکراکرد کە ئەستۆن ڤێلا بوو یانەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ شکستی بە لیل هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکی تری هەمان قۆناغیشدا فیۆرێنتینا بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ڤیکتۆریا پڵزن هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.