ئارسناڵ چاوی لە سێ ئەستێرەیە

PM:10:33:18/04/2024

1948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیەوێت لە وەرزی داهاتوو ئیساک و ڤلاهۆڤێچ یەکێکیان بگوازێتەوە هاوشانی ئۆلیسێ.

ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایان کردووە کە ئارسناڵ دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا هێرشبەرێک و یاریزانێکی باڵ بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئارسناڵ لەم وەرزەدا پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ماڵئاوایکرد، لە خولی ئینگلتەراش پلەی یەکەمی لە بەرژەوەندی مان سیتی لەدەستدا لە کاتێکدا تەنیا شەش هەفتە ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولەکە.

لە ئێستاشدا ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ئارسناڵ ئامانجی ئەوەیە لە هاویندا هێرشبەرێک و یاریزانێکی باڵ بگوازێتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا تیپەکەی میکێل ئارتێتا بەهێزتر بکات.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەلێکساندەر ئیساکی هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکان، لەگەڵ مایکل ئۆلیسی یاریزانی یانەی کریستاڵ پاڵاس، گاردیان باسی لەوەشکردووە، ئەگەر گەنەرز لە گواستنەوەی ئیساک سەرکەوتوو نەبوون دوسان ڤلاهۆڤیچ دەکرێت ببێتە بەدیلێکی دیکە و لە ئێستادا ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن خواستی یانەکە بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی کەمیکردبێت.