سیڤییە ئەستێرەیەکی ریاڵی دەوێت

PM:04:36:18/04/2024

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیڤییە هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ گواستنەوەی ئاردا گولەر و یاریزانەکەش دەیەوێت بچێتە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ.

هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا خواستی یانەی سیڤییەیان ئاشکرا کردبوو بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئاردا گولەری تورکی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

یانەی سیڤییە دەیەوێت لەماوەی وەرزی داهاتوودا بە چەند گرێبەستێک ڕیزەکانی بەهێزتر بکات، بەتایبەتی بەهۆکاری ئەو ئەنجامە نائومێدکەرانەی لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان هەیەتی.

ئاردا گولەر، یاریزانی ڕیال مەدریدیش دەنگۆی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی هاوینی داهاتوو بە خواستن یانەکەی جێبهێڵێت و روو لە یانەیەکی تر بکات تا دەرفەتی یاریکردنی زیاتر بێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی تۆڕی ڕیلیڤۆی ئیسپانیش، یانە ئەندەلوسیەکە دەیەوێت دەست بە گفتوگۆکانی بکات لەگەڵ مێرەنگی بۆ گواستنەوەی یاریزان لاوەکە، بەڵام کێشەیەک لەبەردەمیاندا هەیە ئەویش ئەوەیە ئاردا گولەر دەیەوێت بەرەو یانەیەک بڕوات کە لە چامپیۆنزلیگ بەشدارە، هەروەها پێی وایە ئەمە دەرفەتی پێدەدات بۆ ئەوەی یارییەکان لە ئاستێکی بەرزتردا ئەنجام بدات و پاش ماوەیەکی کەم بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید.

تۆڕیەکە دووپاتیکردوەتەوە کە یانەی سیڤییە هەوڵی ڕازیکردنی ئەو یاریزانە لاوە تورکیە دەدات، هەروەها تا کۆتایی ئەم وەرزە ئەم بابەتە یەکلایی دەبێتەوە.