چامپینزلیگ.. دۆرتمۆند لە ئەتلەتیکۆی بردەوە

AM:12:21:17/04/2024

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنزلیگ بروسیا دۆرتمۆند بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئەتلەتیکۆی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی، بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی  کرد.
لە تایمی یەکەم کوڕانی ‌دۆرتمۆند بە پشت بەستن بە هاندەران بەتەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد، توانیان دوو گۆڵیش لە خولەکەکانی 34 و 39 لە ڕێی یاریزانان جولیان براندت و ماتسنەوە تۆماربکەن.
لە تایمی دووەم ئەتلەتیکۆ هاتەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی  49 و 64 دوو گۆڵیان لە ڕێی یاریزانان هۆمێلز بە هەڵە و ئەنخێل کۆریاوە تۆمارکرد، بەڵام زەردپۆشەکان نەیانهێشت یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی پێبێت، لە خولەکی 71 فولکروگ گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکردن، لە خولەکی 74یش سابیتزێر چوارەم گۆڵ  و دڵینایی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش بروسیا دۆرتمۆند گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تێیدا ڕوبەڕووی پارس سان جێرمان دەبێتەوە، ئەتلەتیکۆش ماڵئاوایکرد.