چامپیۆنزلیگ... پاریس شکستی بە بەرشەلۆنە هێنا

AM:12:08:17/04/2024

744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنزلیگ پاریس پاش بردنەوەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرشەلۆنە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی کرد.
لە تایمی یەکەم بەرشەلۆنە هەر لە سەرەتاوە بە بەهێزی هاتنە نێو یاریگا و لە خولەکی 12 رافینها گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، پاشان لە خولەکی 29 ئاراوخۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە و ئەرکی بەرشەلۆنەی قورسکرد، ئەمەش وایکرد پاریش هێرش لە دوای هێرش ببەن و لە خولەکی 40 عوسمان دیمبلی ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
لە تایمی دووەم پاریس بە بەهێزیەوە گەڕایەوە و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، لە خولەکی 54 ڤیتینا گۆڵی دووەمی پاریسی تۆمارکرد، پاش ئەوەش لە خولەکی 61 مباپێ بە لێدانی سزا جیاوازییەکەی کرد بە دوو گۆڵ، یارییەکە نزیک بوو لە کۆتایی تا دووبارە مباپێ گەڕایەوە سەر گۆڵەکەی شتیگن و بۆ چوارەم جار هەژاندی و سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی ئینریکی کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامەش پاریس سان جێرمان گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و تێیدا ڕوبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە، بەرشەلۆنەش ماڵئاوایکرد.