خەڵاتی لارۆس بۆ باشترین وەرزشکاری ساڵ لە مەدرید دابەشدەکرێت

PM:10:52:16/04/2024

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەڵاتی لارۆس بۆ باشترین وەرزشکاری ساڵ لە مەدرید دابەشدەکرێت و چەندین ئەفسانەی جیاواز بەشداری تێدا دەکەن.

لە 22ی نیساندا شاری مەدرید شاهیدی ئاهەنگی یەکێک لە گرنگترین خەڵاتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا دەبێت کە خەڵاتی لارۆسە، یوساین بۆڵت یەکێکە لە ئەستێرە گەورەکانی ئەم ئیڤێنتە، ڕاکەرە جاماکیەکە تا ئێستاش خێراترین پیاوی جیهانە و خاوەنی هەشت میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادە، چەندین ژمارەی پێوانەیی جیهانییە.

جگە لە بۆڵت، چەندین ئەستێرەی تری وەرزشە جیاوازەکان لە ئاهەنگەکەدا ئامادە دەبن، لەوانە مایکل جۆنسۆن و ئێدوین مۆیسس، جیالە ئەفسانەکانی تێنس، وەک بۆریس بێکەر، گابرینا موگوروزا، کەتی بۆڵتەر، ئیلێنا ڕیباکینا، هەروەها ستیفانۆس تسیپاس پاڵەوانی ئەم دواییەی مۆنتی کارلۆ.

جیهانی تۆپی پێش نوێنەری گەورەی هەیە لە ئاهەنگی خەڵاتکردنی لارۆسدا، ئەستێرەکانی ڕابردووی تۆپی پێ کە ئێستا ئەندامی ئەکادیمیای لارۆسن و ڕۆڵیان هەیە لە دیاریکردنی براوەی خەڵاتەکان، ئەوانیش بریتین لە کافۆ، ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ، مارسێل دیسای، لویس فیگۆ، ڕۆد گولیت و ڕاول گۆنزالێس.

لە ئاهەنگی لارۆس خەڵاتی باشترین وەرزشکاری ساڵ دەبەخشرێت بە وەرزشەوانێک و لیستی پاڵێوراوانی ئەم خەڵاتەش بریتیە لە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ، ئارماند دوپلانتیس، ئێرلینگ هۆڵاند، نۆڤا لایڵز، لیۆنێل مێسی و ماکس ڤێرستاپن.