بریمن کیتای لە ریزەکانی تا کۆتایی وەرز دورخستەوە

PM:10:17:16/04/2024

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بریمن کیتای لە ریزەکانی تا کۆتایی وەرز دورخستەوە لەبەر ئەوەی رەتیکردەوە گەشتی یارییەکەی لیڤەرکوزن بکات.

یانەی ڤێردەر بریمەنی ئەڵمانی بڕیاریدا نابی کیتا یاریزانە گینیاییەکەی تا کۆتایی ئەم وەرزە ڕابگرێت و سزایەکی گەورەی بەسەردا بسەپێنێت، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە ڕۆژی یەکشەممە گەشتی یارییەکەی بایەر لیڤەرکوزن بکات.

کیتای 29 ساڵان یاریزانی پێشووی لیڤەرپوولە و بەشداری ئەو یارییەی نەکرد کە بریمەن بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر بایر لیڤەرکوزن شکستیهێنا، ئەنجامەکەش بووە هۆی ئەوەی لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت.

بەپێی راگەیندراوێکی یانەکە کیتا ڕەتیکردووەتەوە لەگەڵیاندا گەشتی یارییەکە بکات و پێی باشتر بووە بچێتەوە ماڵەکەی خۆی پاش ئەوەی زانیویەتی لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری پێناکرێت.

ڤێردەر برێمەن لە راگەیەندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، بڕیارییانداوە نابی کیتا تا کۆتایی وەرز لە پێکهاتەی یانەکەیان دووربخەنەوە و هەروەها لەگەڵ یانەکەیان ڕاهێنان ناکات و ناچێتە ژووری جلگۆڕینی تیپی یەکەمیش.