پێرێز وەڵامی سەرۆکی فەڕەنسای دایەوە

PM:06:47:16/04/2024

424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز وەڵامی سەرۆکی فەڕەنسای دایەوە و بە هیچ شێوەیەک رازی نییە رێگا بە یاریزانەکانی بدات بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکەن.

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید وەڵامی لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسای دایەوە، کە پەیامی فشاراوی بۆ مێرێنگی نارد، سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ئەستێرەکانی فەڕەسنا لە ئۆڵۆمپیادی پاریس.

کاتێک پرسیار ماکرۆن کرا لەلایەن ئاڕ ئێم سی سپۆرت سەبارەت بە ئەگەری نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەلایەن مباپێ لە ئۆڵۆمپیاد کە بڕیارە هاوینی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت وتی: هەموو هەوڵێک دەدەین تا تیپێکمان هەبێت کێبڕکێی بردنەوە بکات و متمانەی تەواوم بە یانە ئەوروپیەکان هەیە بۆ رێگەپێدانی یاریزانەکان.

سەبارەت بەوەی ئایا مەبەستی یانەکانی ئەوروپی لە ریاڵ و پێرێزی سەرۆکیان بووە، ماکرۆن ئاماژی بەوەکرد کاتێک باسی لە یانە ئەوروپییەکان کردووە مەبەستی ریاڵ مەدرید بووە.

بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانیش، لێدوانە ڕاستەوخۆکانی ماکرۆن سەبارەت بە ڕیال مەدرید بووەتە هۆی جەنجاڵی لە تۆپی پێی جیهاندا بە جۆرێک پێرێز وەڵامی سەرۆکی فەڕەنسای داوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەوان هەڵوێستیان نەگۆڕە و بە روونیش بە یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسایان وتووە کە پاش یۆرۆ هیچ یاریزانیکی ریاڵ مەدرید رێگەی پێنادرێت بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکات.