ئینێستا دەبێتە راهێنەر

PM:06:00:16/04/2024

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی یانەی ئیمارات دەیەوێت ئینێستا لەگەڵیان بەردەوامبێت وەک یاریزان بێت یان وەک راهێنەر.

ئەندرێس ئینێستا ئەفسانەی بەرشەلۆنە هاوینی ڕابردوو دوای شەش ساڵ یاریکردن لە یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی یانەکەی بەرەوە ئیماراتی ئیماراتی جێهێشت لەکاتێکدا وا دیار بوو بچێتە ئینتەر میامی، دۆخی ئەم تیپە لە خولی ئیمارات بە هیچ شێوەیەک باش نییە و ئەگەری دابەزینی هەیە، لەم حاڵەتەدا بارودۆخی ئینێستا روون نییە لەگەڵ یانەکە.

سەرۆکی یانە ئیماراتییەکە سەبارەت بە دۆخی ئینێستا وتی: ئەگەر لە کۆتاییدا بمێنینەوە، پێموایە ئینێستا دەتوانێت بۆ ماوەی دوو سێ ساڵی دیکە یاریمان بۆ بکات، بەم زوانە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ، بەڵام باری جەستەیی زۆر باشە.

وتیشی: ئەگەر شکستمان هێنا ئۆفەرێکی تایبەتمان بۆی دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری تیپەکەمان، نامەوێت ئەستێرەیەکی گەورەی وەک ئەو لە خولێکی ئاست نزمتر یاریمان بۆ بکات چونکە ئەوە لەگەڵ مێژووی ئەو ناگونجێت، لەبەر ئەوەش سەبارەت بە ئەرکی راهێنەرایەتی قسەی لەگەڵ دەکەین.

پێشتر ئەزموونی لەو شێوەیە لە تۆپی پێدا بینراوە کاتێک چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی سەدی قەتەری بوو پاشان بووە راهێنەری یانەکە، لە ئێستاشدا ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی بەرشەلۆنەی گرتوەتە دەست.