رازی شنەیشل: دەمانەوێت بگەینە ئۆڵۆمپیاد

PM:11:04:15/04/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنەیشل رایگەیاند ئاستی ئۆڵۆمپی عێراق زۆر باشە و دەیانەوێت سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمپیاد بەدەستبهێنن.

ئەمشەو کاتژمێر شەش و 30 خولەک، هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری خۆیدا لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ رووبەڕووی هەڵبژاردەی تایلاند دەبێتەوە.

رازی شنەیشلی راهێنەری ئۆڵۆمپی هەڵبژاردەی عێراق، پێش یاریەکەیان بەرامبەر تایلاندا لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ رایگەیاند، هەڵبژاردەکەی ئامادەیە بۆ رکابەری کردن لەسەر جامەکە سەرەڕای تووشبونی چەند یاریزانێکیان بە پێکان لە کاتی ئامادەکارییەکاندا.

شنەیشل دوپاتیکردەوە کە دەیانەوێت بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە پاڵەوانێتییەکەدا ناو و مێژووی عێراق بە شێوەیەک بەرزبکەنەوە کە شایستەی گەورەییەکی بێت.

دەشڵێت، بە شێوەیەکی گشتی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بەرەوپێشچوونی زۆریان بە خۆیانەوە بینیوە و ئەرکمان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا قورسە بەڵام ئامادەین بۆ هەموو رووبەڕووبونەوەیەک.

ئاماژەی بەوەشدا، عێراق تەنیا بەمەبەستی بەشداریکردن نەهاتووەتە جامەکە بەڵکو دەیانەوێت رکابەریەکی بەهێز بکەن ئەوەش مێژوو سەلماندویەتی، جگە لەوەش دەیانەوێت سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس مسۆگەر بکەن.
خ . ک