دی برۆین: فۆدین سەرسوڕهێنەرە

PM:10:31:15/04/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی برۆین دوپاتیکردەوە لە بارودۆخێکی هەستیاردان و ستایشی ئاستبەرزی فۆدینیشی کرد.

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لە ئێستادا یانەکەیان لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە بەهۆی گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان.

دی برۆین دەڵێت، کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە ماوەیەکی کەمی ماوە بەڵام لە کاتە هەستیارەکەدان و پێویستە سەرجەم یارییەکان بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنن تا بتوانن لە کۆتاییدا ئامانجەکانیان بەدەستبهێنن.

وتیشی: لە یانەکەماندا یاریزانی زۆر نایابی تیادایە بەڵام فۆدین یەکێکە لە گەورەترین بەهرەمەندەکان و لە ساڵانی داهاتوودا دەتوانێت لەگەڵ مان سیتی مێژوویەکی نایاب لە تۆپی پێدا تۆماربکات.

دەشڵێت، فۆدین لەو جۆرە یاریزانانەیە کە بەردەوام جیاوازی دروستدەکات لە یاریگادا، لەم وەرزەشدا هاوشێوەی سەرکردەیەک رۆڵ دەبینێت و ئەنجامی باشی بۆ یانەکەمان بەدەستهێناوە.
خ . ک