ئینریکی: دەتوانین ئەنجامەکە پێچەوانە بکەینەوە

PM:09:54:15/04/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند لە توانایاندایە ئەنجامەکە پێچەوانە بکەنەوە و ئامادەن بۆ ئەرکە گرنگەکە.

لویس ئینریکی یانەی پاریس سان جێرمان پێش یاریەکەیان بەرامەر بەرشەلۆنە رایگەیاند، دوای 27 یاری بە بێ هیچ بە دڵنیاییەوە دەبێت بدۆڕێیت، پێویستە لەم یاریەدا باشترین ئاست پێشکەش بکەن لە پێناو دڵخۆشکردنی هاندەران.

ئینریکی وتی: ئەم یاریە جیاوازە جونکە چارەنووسیان دیاری دەکات، متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە کە ئەنجامەکە پێچەوانە بکەینەوە، ئەنجامی یاری پێشوو دادپەوەرانە نەبوو چونکە باشترین ئەنجام بۆ ئەو یاریە یەکسانبوون بوو.

وتیشی: سەرجەم یاریزانەکانم ئامادەن و بەپەرۆشن بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەکە، ئامانجمان ئەوەیە هەموو ئەو هەڵانە چارەسەر بکەین کە لە یاریگای خۆمان ئەنجامماندا، پاریس لە پێشتر هیچ ئەنجامێکی پێچەوانە نەکردووەتەوە بەڵام لەم یاریەد دەتوانێت ئەنجامیبدات.

ئاماژەی بەوەشدا، متمانەم بە سەرجەم یاریزانەکانم هەیە و بەشداری پێکردنی یاریزانێک دوور لە چاوەڕوانیەکان تەنیا بۆ رۆژنامەکان سوپرایزە نەک بۆ ئەو وەک راهێنەرێک، دەبێت لە سەرەتاوە فشار بکەن و وا لە بەرامبەر بکەن کە هەوڵبدات زیاتر بە تۆپی درێژ یاری بکات.

دەشڵێت، چاڤیم وەک راهێنەر هیچ کاتێک نەناسیوە بەڵام ژمارەکان ئەوەی دەرخستوون کە لە لوتکەدایە، هەستێکی نایابە کاتێک چوار راهێنەر کە دی ئێن ئەی بەرشەلۆنەیان هەیە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگدان.
خ . ک