پشکنینی ماددەی وزەبەخش بۆ یاریزانانی ئیتیحاد و هیلال دەکرێت

PM:10:12:12/04/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوو یاریزانی هیلال و دوو یاریزانی ئیتیحاد پشکنینی ماددەی وزە بەخشیان بۆ دەکرێت

رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت ئاشکرایکرد، لیژنەی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە وزە بەخسەکانی سعودیە بەشداریی لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودیەدا کرد و بڕیاریاندا 4 یاریزان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەنجامبدەن.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە لیژنەکە گومانی لە ئاستی ڕێنان لۆدی بەڕازیلی و عەلی بولەیهی یاریزانانی هیلال و عەبدول رەزاق حەمدەڵا و حەمەد غامدی یاریزانانی ئیتیحاد کردووە و پشکنینی ماددەی وزە بەخشیان بۆ دەکرێت.

دوپاتیکردووەتەوە، سزاکان قورس دەبن ئەگەرپشکنینیەکان ئەرێنی دەربچن، بەڵام تا ئێستا لیژنەکە وردەکاری کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئاشکرا نەکردووە.

یاری کۆتایی جامی سوپەری سعودییە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە نێوان هیلال و ئیتیحاد بەڕێوەچوو، تیایدا یانەی هیلال بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامەکە لە مێژوویدا.