یاریەکانی سبەینێی خولی ئیتاڵیا

PM:08:32:17/09/2021

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان رووبەڕووی بۆلۆنیا دەبێتەوە، یۆڤانتۆس و میلانیش یاری لوتکەی هەفتە دەکەن.

سبەینێ شەممە لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، لە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆدا یانەی فیۆرینتینا دەبێتە میوانی جەنەوام لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەدا ئینتەرمیلان بەرامبەر بۆلۆنیا یاریدەکات و کاتژمێر نۆ و 45 خولەکیش ئەتلانتا دەبێتە میوانی سالێری نیتانا.

یەکشەممەش چەند یاریەکی تر بەڕێوەدەچن، کاتژمێر حەوتی ئێوارە، لازیۆ میوانداری کالیاری دەکات و ڕۆماش دەبێتە میوانی هیلاس ڤیدۆنا، لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکی شەویشدا هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و میلان لە یاری کلاسیکۆی ئیتاڵیادا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ڕۆما بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ میلان و ناپۆلی، ئینتەریش بە حەوت خاڵ لە پلەی چوارەمدایە، یۆڤانتۆسیش تەنیا یەک خاڵی هەیە و لە 16ی ریزبەندیدایە.