هەڵەبجە لە سلێمانى بردەوە و سەرکەوت بۆ یارى کۆتایى مۆندیالى کوردستان

PM:06:17:30/08/2022

5768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە مۆندیالى کوردستان، هەڵەبجە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سلێمانى بردەوە و سەرکەوت بۆ یارى کۆتایى.

لە دووەم یارى قۆناغى پێش کۆتایى مۆندیالى شارەکانى کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەى هەڵەبجە و سلێمانى لە یاریگاى دوکان ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

هەڵەبجە دەستپێشخەری کرد و لە خولەکى 12دا گۆڵێکى لە ڕێگەى ئاکار عەبدولەوە تۆمارکرد و تایمەکەش هەر بەو گۆڵە و بە پێشکەوتنى هەڵەبجە کۆتایى هات.

لە تایمى دووەمدا، هەرچەندە سلێمانى لە خولەکى 63دا گۆڵى بەرامبەرى لە لایەن دیارى عەلییەوە تۆمارکرد، بەڵام هەڵەبجە لە خولەکى 85دا گۆڵى دووەمى لە ڕێگەى شادومان سەباحەوە تۆمارکرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.

بەم ئەنجامەش هەڵەبجە سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى مۆندیالى کوردستان بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى سەیدسادق دەبێتەوە، کە ئەمیش پێشتر و لە هەمان قۆناغدا بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەى دەربەندیخانى بردەوە.

گ . ف