لێدوانی پۆچێتینۆ لەسەر ڕۆشتنی مباپێ

PM:10:38:28/08/2021

1788 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچێتینۆ دوپاتیکردەوە کە مباپێ بەشێوەیەکی ئاسایی ڕاهێنانی کردوە و بۆ یاریەکەی سبەینێ ئامادەیە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێی فەڕەنسی و گرێبەستێکی 180 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەش بە یانەی پاریس سان جێرمان کردوە.

پۆچێتینۆی ڕاهێنەری پاریس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: مباپێ بەشێوەیەکی زۆرباش ڕاهینانەکانی ئەنجامداوە و بەشداری یاریەکەی سبەی دەکات.

هەروەها وتیشی:مباپێ ئاگاداری نەکردوومەتەوە لەوەی کە دەیەوێت بڕوات لە یانەکە بۆیە هەموو ئەو هەواڵانە تەنها دەنگۆیەکن بەلای منەوە.

لەکۆتایشدا پۆچێتینۆ دەربارەی داهاتووی مباپێ وتی: تەنها سێ ڕۆژ لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانان ماوە و تا کۆتایی چاوەڕێ دەکەین تا بزانین چی ڕوودەدات بەڵام ئەو لە ئێستادا یاریزانی پاریس سان جێرمانە.