ئامادەکاریەکان بۆ مۆندیالى کوردستان بەردەوامە و 25ى مانگ دەستپێدەکات

PM:01:40:20/07/2022

780 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەڕاى رێگرییەکانى لە بەڕێوەچوونى مۆندیالى شارەکانى کوردستان، ئامادەکاری هەڵبژاردەکانی کوردستان دەستی پێکرد، کە کەناڵى ئێن ئاڕ تى سپۆرتى سەر بە دامەزراوەى میدیایی نالیا سپۆنسەرى دەکات، لە ئێستادا ئامادەکاری هەڵبژاردەکان دەستی پێکردوەو هەردوو هەڵبژاردەى سلێمانى و دەربەندیخان یارییان کرد، بڕیاریشە ڕۆژی هەینی هەردوو هەڵبژاردەی سلێمانی و هەولێر بەیەک بگەن.

لەلایەکی دیکەشەوە یەکێتی هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەى رێگریی لە هەڵبژاردەى سلێمانى بکات بەشداریی مۆندیالەکە بکەن.

مۆندیالى شارەکانى کوردستان لە ١٦ى ئەم مانگە بە بەشداریی ٣٢ هەڵبژاردە لە سلێمانى تیروپشکى بۆ کرا و بڕیاریشە ٢٥ى ئەم مانگە یەکەمین یاریی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەڵبژاردەى هەردوو شارى کەلار و قەڵادزێ دەستپێبکات و براوەى پاڵەوانێتییەکەش مەدالیاى زێڕ و ١٠ هەزار دۆلار و براوەى دووەمیش پێنج هەزار دۆلار و براوەى سێیەمیش دوو هەزار و ٥٠٠ دۆلاریان پێدەدرێت.