پێشنیازى سانێ بۆ ڕیاڵ مەدرید کراوە؟

PM:03:36:17/07/2022

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیرۆى سانێ پێشنیازى نەکردووە پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات و بیر لە بەجێهێشتنى بایرن میونشن ناکاتەوە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردبووەوە، کە نوێنەرانى لیرۆى سانێى یاریزانى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى پێشنیازى گواستنەوەى یاریزانەکەیان بۆ یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى کردووە لەم هاوینەدا.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و سانێ بە هیچ شێوەیەک بیر لە بەجێهێشتنى یانە باڤاریەکە ناکاتەوە لەم هاوینەدا.

مۆندۆ باسى لەوەشکردووە، بەهەمان شێوە یانە مەدریدیەکە بیر لە گواستنەوەى هیچ هێرشبەرێک ناکاتەوە، تەنیا لە ئەگەرى ڕۆیشتنى مارکۆ ئەسینسیۆ و ماریانۆ دیازدا نەبێت.

ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا ئامادەکارى بۆ وەرزى نوێ دەکات و لە 10ى ئابى داهاتوودا کێبڕکێ لەسەر یەکەم نازناوى وەرزەکە دەکاتەوە، کە جامى سوپەرى ئەوروپایە بەرامبەر یانەى ئینتراخت فرانکفۆرتى ئەڵمانى لە هلسنکى پایتەختى فنلەندا.

ڕیاڵ مەدرید سێ یارى دۆستانە لە ئەمریکا ئەنجام دەدات بەرامبەر بەرشەلۆنە و کلۆب ئەمریکا و یۆڤانتۆس لە شارەکانى لاس فیگاس و سان فرانسیکۆ و لۆس ئەنجلس.

گ . ف

Leroy Sané to wear the number 10 shirt