PM:06:09:16/07/2022
8680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیروپشکى قۆناغى
کۆمەڵەکانى مۆندیالى شارەکانى کوردستان ڕاکێشرا و مۆندیالەکەش کۆتایى ئەم مانگە
دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ لە شارى
سلێمانى بە بەشدارى 32 هەڵبژاردەى شارەکانى کوردستان تیروپشکى مۆندیالى کوردستان
بە ئامادەبوونى نوێنەرى هەڵبژاردە بەشداربووەکان و وەرزشکاران و ڕۆژنامەنوسان
ڕاکێشرا.
هەر 32 هەڵبژاردە
بەشداربووەکە بەسەر هەشت کۆمەڵەدا دابەشکران، کە هەر کۆمەڵەیەک چوار تیپ
لەخۆدەگرێت و یەکەم یارى مۆندیالەکەش لە نێوان کەلار و قەڵادزێدا ئەنجام دەدرێت،
کە لە کۆمەڵەى یەکەمدان.
ئەو هەڵبژاردەیەى دەبێتە
پاڵەوانى مۆندیالى کوردستان بە 10 هەزار دۆلار و میدالیاى زێڕ خەڵات دەکرێت و هەڵبژاردەی
پلەى دووەمیش پێنج هەزار دۆلار و میدالیاى زیو وەردەگرێت، بڕى دوو هەزار و پێنجسەد
دۆلاریش دەبەخشرێتە هەڵبژاردەى پلەى سێیەم.
سەرجەم یارییەکانى
مۆندیالى کوردستان لە کەناڵى ئێن ئاڕ تى سپۆرت و پەیجى ئێن ئاڕ تى سپۆرت
دەگوازرێنەوە و یارى کۆتاییش بە 12 کامێراى تایبەت و بە بوونى ڤار لە یاریگادا
پەخشدەکرێت.
گ . ف