چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک

PM:11:07:23/06/2022

456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی یانەی چێڵسی ئامادەکاری دەکەن تا دەست بە کارەکانیان بکەن لەپێناو گواستنەوەی ڕایس.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان دوپتیانکردەوە یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە هەنگاوەکانی دەستپێبکات تاوەکو گرێبەست لەگەڵ دیکلان ڕایسی ئەستێرەی یانەی وێستهام یونایتد ئەنجام بدات.

یانە ئینگلیزیەکە پێشتریش خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیبوو و ئێستاش تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەکە سەرسامی خۆی بە یاریزانەکە ڕاگەیاندووە و ڕەنگە لەم هاوینەدا بلوز هەریەکە لە جۆرجینیۆ و کانتی لەدەستبدات.

تۆد بۆیلی سەرۆکی نوێی یانەی چێڵسی دەسەڵاتی تەواوی بەخشیوە بە تۆخێڵ تا پلانەکانی لە ماوەی گواستنەوەدا جێبەجێبکات کە گواستنەوەی ڕایس یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانی.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئاماژەیان بەوەکرد یانەی وێستهام لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەو گرێبەستەدا داوایکردووە ئەرماندۆ بۆرخای یاریزانی چێڵسی بخرێتە ناو گرێبەستەکەوە چونکە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.