AM:10:01:18/04/2024
832 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە یارییەکی باشیان ئەنجامدا و هەموو شتێکیان کرد
بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر
سیتی رایگەیاند، بەخت بوونی نییە، ریاڵ مەدرید سەرکەوت و خۆشیان ماڵئاواییان کرد،
لەبەر ئەوەی لە تایمی یەکەم هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکرد.
دوپاتیشیکردەوە، ئەگەر بتەوێت لە ریاڵ مەدرید ببەیتەوە دەبێت لە بەهێزترین
ئاستی خۆتدابیت، مان سیتی وابوون و هەموو شتێکیان کرد بەڵام ئەوەش بەس نەبوو وە
نازانێت پێویست بوو چیتر بکەن تا براوەبن.
راهێنەرە ئیسپانییەکە وتیشی: یارییەکی باشمان ئەنجامدا و هیچ شتێك نییە لێی
پەشیمانبم.
دەشڵێت: ریاڵ مەدرید بە بەهێزی و پۆڵاینی بەرگری کرد، ئێمەش هەمیشە رێگەچارە
دەدۆزینەوە بۆ شکاندنی ئەو شێوازە بەرگرییە، بەڵام لە بەرامبەر ریاڵ مەدرید شکستی
هێنا.