جامی بەرشەلۆنە... نادال ماڵئاوای کرد

PM:10:53:17/04/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی بەرشەلۆنە نادال پاش دۆڕاندنی بە دی مینۆری ئوسترالی ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی بەرشەلۆنە رافایل نادالی ئیسپانی روبەڕووی ئەلێکس دی مینۆری ئوسترالی بوەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەم تا رادەیەک رکابەری لە نێوان هەردوو یاریزانەکەدا بینرا بەڵام دی مینۆر باشتر بوو توانی ئەو کۆمەڵەیە بە حەوت گێم بەرامبەر بە پێنج گێم بباتەوە.

لە کۆمەڵەی دووەم هیچ بەربەرەکانی و رکابەرییەک نەبینرا بە جۆرێک یاریزانە ئوسترالییەکە توانی بە ئاسانی و بە شەش گێم بەرامبەر بە گێمێک بردنەوە بە دەست بهێنێت و بگاتە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە، رافایل نادالیش ماڵئاوایکرد.

لە یارییەکانی تریشدا، ستیڤانۆس تسیباسی یۆنانی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سباستیان ئۆفنەری نەمساوی بردەوە و کاسپەر رودی نەرویجیش بە هەمان ئەنجام شکستی بە ئەلیکساندەر مولەری فەڕەنسی هێنا.