لە خولی سعودییە.. هیلال براوەبوو

PM:09:16:12/05/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودییە هیلال بە چوار گۆڵی خاوێن لە عروبەی بردەوە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی سعودییە هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی عروبە کرد.

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کرد، بەڵام هێرشەکانی خاوەن ماڵ مەترسیدارتربوو بە جۆرێک لە خولەکی 28 ئەلیکساندەر میترۆڤیچ گۆڵی یەکەمی هیلالی تۆمارکرد.

سەرئەنجام تایمی یەکەم پاش لەدەستدانی چەندین هەلی گۆڵ لەلایەن تیپی میوانەوە بەم تاکە گۆڵەی میترۆڤیچ کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا بەهەمان سیناریۆ یارییەکە بەردەوام بوو لە خولەکی 65 سالم دۆسەری گۆڵی دووەم و دڵنیای بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

هیلال بەم دوو گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەکەکانی کۆتایی دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان لەڕێگەی کایۆ لیما تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی هیلال کۆتایی هات و بەم ئەنجامە خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 68 خاڵ و لە پلەی دووەمدان و عروبەش تەنها 30 خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دێت.